٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٢٨
Source: Mehrnews
سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستەکانی داعش لە کوردستانی سووریا

ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە تیرۆریستەکانی داعش لە سووریا لە سێبەری بۆشایی دەسەڵات لە ئەو وڵاتە بووژاونەتەوە.

 ڕۆژنامەی ئەمریکی والێستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە بووژانەوەی داعش لە سێبەری بۆشایی دەسەڵات لە ئەو وڵاتە نووسی کە هێرشەکانی ئەو گرووپە توندڕەوە لە حاڵێکدا زیادی کردووە و تیرۆریستەکانیان لە کەمڕەنگ بوونەوەی ڕۆڵی ئەمریکا و ڕووخانی ڕژیمی بەشار ئەسەد، ئاوەژۆ کەڵکوەردەگرن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارانی داعش لە مانگی مەی 20 جار هێزەکانی هەسەدەیان کردووەتە ئامانج کە بووەتە هۆی بریندار بوونی 15 شەڕڤانی کورد و کوژرانی 10 کەسی دیکە.

فەرماندە سەربازیەکانی هەسەدە ڕایانگەیاند کە ئەم مانگە خوێناوی ترین مانگ بۆ هێزەکانیان لە ساڵی 2019 ەوە تا پێش لە ڕووخانی داعش لە سووریا بووە.

هەروەها جەختیان کرد کە تاکتیکەکانی داعش گۆڕیوە و ئەندامەکانیان ئێستا لە شانەی بچووکی نووستوو چالاکی دەکەن و فەرمانگەلێک بۆ خستنە داو و چاندنی بۆمبی جادەیی وەردەگرن. ئەو فەرماندەگەلە وتیشیان کە ئەو ئۆپراسیۆنانە تێچووی کەمە و لەناوبردنیان دژوارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکان، کەسانی چەکداری داعش چی جیکە جلی سەربازی لەبەر ناکەن و ئاڵای ڕەشیان لەگەڵ نییە و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەگەڵ خەڵکی ئاسایی تێکەڵ بن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha